Firdevs Yüksel,Sibel Morrow
16 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به ٤١ دۆلار و ٠٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٣٩ دۆلار و ٤٨ سه‌نت و به ٤٠ دۆلار و ٥٣ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:١٠دا به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له‌سه‌دا ١،٣٥ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه دیت و به ٤١ دۆلار و ٠٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هاوکات یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس به ٣٨ دۆلار و ٨٦ سه‌نت فرۆشرا.
باهۆزی سالی كه بووه هۆی راگرتنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گاز به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٢٥ له ئه‌مریكا و داخستنی به‌نده‌ره‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
به‌ڵام نیگه‌رانییه‌كان له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌رده‌وامه له‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌ی كردوویه‌تییه سه‌ر ئابووری جیهان و دابەزینی نرخی نه‌وتی خاو.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤١ دۆلار و ٢٠ سه‌نت بۆ ٤١ دۆلار و ٣١ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٠ دۆلار و ٩٨ سه‌نت بۆ ٤١ دۆلار و ٠٩ سه‌نت بمێنێته‌وه.