Fahrettin İbrahim
26 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2019
تاران - AA
سەرکۆماری ئێران حەسەن روحانی دەستلەکار کێشانەوەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی محەممەد جەواد زەریف-ی پەسەند نەکرد.
گوتەنێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەهرام قاسمی وێڕای ئاشکرا کردنی ئەم بابەتە گوتی، نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار رایانگەیاندووە کە دەستلەکار کێشانەوەی زەریفیان پەسەند نەکردووە.
قاسمی لەبارەی هۆکارەکانی دەستلەکار کێشانەوەی زەریف هیچ قسەی نەکرد و دەنگۆ جیاوازەکانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەدرۆ خستەوە.
پێشتر لێپرسراوی نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار، مەحمود واعزی ئاشکرای کردبوو کە روحانی داوای لە زەریف کردووە لەسەر کارەکەی بەردەوام بێ و رایگەیاندبوو، "لە روانگەی دکتۆر روحانی تەنیا یەک سیاسەتی دەرەوە و یەک وەزیری دەرەوە هەیە".