Muhammed Kılıç,Ethem Emre Özcan
02 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2025
دیمەشق ــ AA
دەسەڵاتی نوێی سووریا، پلانی ھەیە کۆنگرەی گفتوگۆی نیشتمانیی لە ناوەڕاستی ئەم مانگە، ساز بکات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە چەند سەرچاوەیەک دەستی کەوتووە دەسەڵاتی نوێی سووریا پلانی ھەیە بە بەشداری ھەزار کەس لە سەرجەم پێکھاتەکانی ئەو وڵاتە، کۆنگرەی گفتوگۆی نیشتمانیی لە ناوەڕاستی ئەم مانگە، ساز بکات.
ھەر بەپێی زانیارییەکان، ئامادەکارییەکان بۆ سازکردنی کۆنگرەکە، بەردەوامن.
لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو سەرۆکی دەسەڵاتی نوێی سووریا، ئەحمەد شەرع ڕایگەیاندبوو کە ڕێگا بە سەرجەم پێکھاتەکان دەدەن بەشداری لە کۆنگرەی گفتوگۆی نیشتمانییدا، بکەن.
ئاماژەی بەوەشدابوو کە لە میانی کۆنگرەکەدا، دەنگ بە بڕیارە گرنگ و ھەستیارەکان دەدرێت بۆ قۆناغی ڕاگوزەردا.