Laith Al-jnaidi
02 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2025
ڕیاز ــ AA
فڕۆکەیەکی دیکەی سعوودیە کە یارمەتی مرۆیی ھەڵگرتووە، گەیشتە دیمەشق پایتەختی سووریا.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی سعوودیە بڵاوی کردەوە، سێھەمین فڕۆکەی سعوودیە کە یارمەتی مرۆیی بۆ گەلی سووریا ھەڵگرتووە، گەیشتووەتە دیمەشق.
ڕاشیگەیاندووە کە یارمەتییە مرۆییەکان، بریتیین لە خۆراک و پێداویستی پزیشکی.
باسی لەوەش کردووە کە ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ سووریا، لەچوارچێوەی ئەو ڕۆلە مرۆییە ئەنجامدراوە کە سعوودیە بۆ یارمەتیدانی وڵاتانی دۆست لە دۆخە سەخت و قەیرانەکاندا دەیگێرێت.
لە دوێنێ چوارشەممەوە تا ئێستا، ئەمە سێیەم کاروانی یارمەتی مرۆییە کە لەلایەن سعوودیەوە ڕەوانەی سووریا کراوە.
دوێنێ چوارشەممە، سعوودیە لە ڕێگای دوو فڕۆکەوە، یارمەتی مرۆیی گەیاندبووە سووریا.