Muhammet Ali Kemal
08 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2018
واشنتۆن- AA
بانگەشەی ئەوە دەکرێت پێشکەشکاری بەناوبانگی ئەمریکی، ئۆپرا ونفری خۆی بۆ بەشدارییکردن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاکەی کە بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٠دا بەڕێوەبچێت، ئامادە دەکات.
بەپێی هەواڵێکی کەناڵی سی ئێن ئێن کە تێیدا پشتی بە کەسانی دەورووبەری ئۆپرا ونفری بەستووە، ئاماژە بەوەکراوە ناوبراو بە جدیی بیر لە بەشدارییکردن لە رکابەرییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەکاتەوە.
لە هەواڵەکەدا باس لەوەشکراوە، ونفری لەلایەن دەورووبەریشییەوە فشاری لێدەکرێت بۆ ئەوەی بەشداریی لە رکابەرییەکانی هەڵبژاردندا بکات و هاتووە ''ئۆپرا خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئامادە دەکات''.
سی ئێن ئێن لە هەواڵەکەیدا باسی لەوەشکردووە پارتی دیموکراتەکان کە بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا بەربژێری کاندیدەکانیان دیاریی بکەن، هێشتا هیچ یەکێک لە بەربژێرەکانیان دەستنیشان نەکردووە.
ئاماژە بەوەشدەکرێت ئەو وێنەیەی ئەو بێژەرە بەناوبانگە چەندین ساڵە لەرێگەی پرۆگرامە تەلەڤزیۆنییەکەیەوە بۆ خۆی درووستدەکات، دەبێتە یاریدەدەری لەبەردەم بوونە پاڵێوراوی سەرۆکایەتی لە هەڵبژاردنەکاندا.
لە دیارترین ئەو رەخنانەی لە ئۆپرا ونفری دەگیرێت ئەوەیە کە ئەزموونی سیاسیی نییە.
ونفری لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری بلومبێرگ لە ساڵی ٢٠١٧دا لە وەڵامی گوتەی رۆژنامەوانەکەدا کە رایگەیاند ''زۆر روون دیارە بۆ ئەوەی ببیت بە سەرۆک لە ئەمریکا پێویستت بە ئەزموون نییە''، گوتی: ''ومدەزانی کە ئەزموونم نییە، (وەک ئاماژەیەک بۆ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ) بەڵام بە بینینی ئەوەی لە وڵات دەگوزەرێ، بۆچوونم گۆڕا''.
ئۆپرا ونفری کە بە یەکێک لەو پێشکەشکارانەی کە زۆرترین داهاتیان هەیە دەناسرێت، بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی پێشکەش دەکات کە بە ناوی خۆیەوەیە.
ونفری خاوەنی نازناوی ''مەدالیای سەرۆکە بۆ ئازادی'' و بڕوانامەی دکتۆرای فەخری لە زانکۆی هارڤارد پێبەخشراوە.