Emre Gürkan Abay
10 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2023
مۆسکۆ – AA
وەزیری بەرگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو بە ئاماژەدان بەوەی کە بەردەوامی دەدەن بە 'سییانی ئەتۆمی' کە خۆی دەبینێتەوە لە فڕۆکەی ستراتیجیی، مووشەکی بالیستیی کیشوەربڕ و ژێرئاوگەڕەکان، رایگەیاند: "ئەتۆم قەڵغان و دڵنیاییدەری سەرەکی پاراستنی یەکپارچەیی خاک و سەروەریمانە".
سێرگی شۆیگو لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی رووسیا بە ئاماژەدان بەوەی کە یەکێک لە لەپێشترینەکانیان بۆ ٢٠٢٣ پێشخستنی توانای جەنگی سوپای رووسیایە، گوتی: "بەردەوام هەڵسەنگاندن بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی سوپاکەمان دەکەین لە ئۆکراینا و سووریا، ئەم هەڵسەنگاندنانە بۆ بەرنامەی مەشق و راهێنانی کارمەندانمان و ئامادەکارییەکان بۆ دابیکردنی پێداویستییە سەربازییەکان بەکار دەهێنین".
وەزیری بەرگریی رووسیا بە ئاماژەدان بەوەی کە بەردەوامی دەدەن بە 'سییانی ئەتۆمی' کە خۆی دەبینێتەوە لە فڕۆکەی ستراتیجیی، مووشەکی بالیستیی کیشوەربڕ و ژێرئاوگەڕەکان، رایگەیاند: "ئەتۆم قەڵغان و دڵنیاییدەری سەرەکی پاراستنی یەکپارچەیی خاک و سەروەریمانە".
سێرگی شۆیگو سەرنجیشی خستە سەر ئەوەی کە توانای هێزە ئاسمانییەکانی رووسیا بە فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانیشەوە زیاد دەکەن.