Ali Cura
02 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2023
مۆسكۆ-AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا بڵاویكرده‌وه، له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی سوپای ئۆكراینا به مووشه‌ك بۆ سه‌ر نزیك ناوچه‌ی ماكیێڤكا، ٦٣ سه‌ربازی سوپای رووسیا كوژران.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا، ئیگۆر كۆناشێنكۆڤ روونكردنه‌وه‌ی لەبارەی چالاكییه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی لە جه‌نگی ئۆکراینادا بڵاوكرده‌وه.
ئیگۆر كۆناشێنكۆڤ وێڕای ئاماژەدان به‌وه‌ی سوپای ئۆکراینا هێرشی کردووەتە سەر یەکێک لەو خاڵانه‌ی چەکدارەکانی رووسیا لە نزیک شارۆچکەی ماكیێڤكا لە ناوچەی دۆنێتسک، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی تیایدا جێگیركراون، ئاشكراشیكردووه لە کۆی شه‌ش مووشەک کە لە سیستمی مووشهكهاوێژی فرەلوولهی HIMARSی ئەمریکییه‌وه ئاڕاستەکراون، دوو مووشەکیان لەلایەن سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی رووسیاوە خراونه‌ته خوارەوە.
كۆناشێنكۆڤ راشیگه‌یاندووه: "له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی چوار كڵاوه‌ی مووشه‌كی كه توانای وێرانكارییان به‌رزه له به‌شێكی ئه‌و خاڵه‌ی كه سه‌ربازه‌كان به شێوه‌یه‌كی كاتی تیایدا جێگیربوون، ٦٣ سه‌ربازی رووسیا كوژران".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه یەکە سەربازییەکانی رووسیا لە ئۆکراینا بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه لە ئەنجامی هێرشەکانی هێزی ئاسمانیی رووسیا بە چەکی ئێجگار هه‌ستیار بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ماركۆڤۆ و كراماتۆرسك له دۆنێتسك و ناوچه‌ی نۆڤۆسینۆڤۆ له خاركیێڤ، زیاتر لە ٧٠ چەکداری بەکرێگیراوی بیانی كه له ریزه‌كانی سوپای ئۆکراینادا شه‌ڕده‌كه‌ن كوژراون و لانیكه‌م ١٠٠ كه‌سیشیان برینداربوون.