Dmitri Chirciu
04 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2020
مۆسكۆ - AA
له رووسیا كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، گەیشتە یەک ملیۆن و ٢١٥ هەزار و یەک حاڵه‌ت.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێکی ناوه‌ندی كۆنترۆڵكردن و بەره‌نگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە رووسیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، سێ هه‌زار و ٢٨٤ كه‌س تووشی په‌تاكه بوون و به‌وه‌یش كۆی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون گه‌یشتووه‌ته، یەک ملیۆن و ٢١٥ هەزار و یەک حاڵه‌ت.
هه‌روه‌ها ١٠٧ كه‌س له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی ئه‌و تووشبووانه‌ی به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته، ٢١ هه‌زار و ٣٥٨ كه‌س.
له سه‌رانسه‌ری رووسیادا، هه‌ڵكشانی رۆژانه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون لە رێژەی ٠،٨وە بۆ ٠،٩ بەرزبووەتەوە و له‌سه‌دا ۲٧،٨ی تووشبووان هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشییه‌كه‌یان لێ ده‌رنه‌كه‌وتووه.
له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٣٢٧ كه‌س تووشی په‌تاكه بوون و ٢٩ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه له‌و شاره گه‌یشتووه‌ته، ٣٠٣ هه‌زار و ٩٤٠ كه‌س و حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ پێنج هه‌زار و ٣٤٣ كه‌س.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاریی پاراستنی ته‌ندروستیی گشتیی و مافه‌كانی به‌كاربه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٣٦ هەزار پشکنینی کۆرۆنا لە سەرتاسەری رووسیا ئەنجامدراوە، بەمەش تێكڕای ژماره‌ی ئه‌و پشكنینانه‌ی تا ئێستا لەو وڵاتە ئەنجامدراون ٤٧ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە رووسیا لە ٣١ی کانوونی دووەمی رابردوودا تۆماركرا، هەروەها یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان به‌و په‌تایه لە ١٩ی ئاداری رابردوودا، تۆمار کرا. له كۆتایی مانگی ئاداریشه‌وه ده‌ست به گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كان له‌و وڵاته كرا.