Dmitri Chirciu
18 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2023
مۆسکۆ - AA
لە چوارچێوەی چاودێرییەکاندا، رووسیا کەشتیگەلی باڵتیکی خستە حاڵەتی ئامادەباشی باڵا بۆ جەنگ.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەشی راگەیاندن لە کەشتیگەلی دەریای باڵتیک، کەشتیگەلەکە لە چوارچێوەی چاودێریکردنی هێزەکانی بنکەکە لە دەریای باڵتیک، خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشی باڵا بۆ جەنگ و دەستی بە مانۆڕ کردووە.
لەو مانۆڕەدا کە لە ناوچەی کراسنۆدار-ی رووسیا ئەنجام دەدرێت، زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ سەربازی سەربە کەشتیەگەلەکە، ١٠ کەشتی جەنگیی، ٥٠ ئامێری سەربازیی و فڕۆکە و هێلیکۆپتەر بەشدارن.
وەزیری بەرگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو لە ١٤ی نیساندا رایگەیاند کە کەشتیگەلی زەریای هێمن لە چوارچێوەی چاودێریدا خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشی باڵا بۆ جەنگ.
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رێنمایی دابوو بە وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی، سێرگی شۆیگو کەشتیگەلی رووسیا بەردەوام بێت لە چاودێریی.