29 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2020
قودس – AA
"هه‌ر ئێستا ئاشتی" كه رێكخراوێكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه له ئیسرائیل، رایگه‌یاند به‌ناو پلانی ئاشتی ئه‌مریكا "درێژه ناكێشێت و ناتوانێت ببێته هۆی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه".
ئه‌و رێكخراوه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا نووسیوویه‌تی "به‌پێی ئه‌و پلانه كه به گرێبه‌ستی سه‌ده ناسراوه، له‌به‌رامبه‌ر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی فه‌ڵه‌ستینی دابه‌شكراو گڵۆپی سه‌وزی هه‌ڵكردووه بۆ به‌ستنه‌وه‌ی یه‌كه جوولهكهنشینیهكانی كه‌ناری رۆژئاوا به ئیسرائیله‌وه".
"هه‌ر ئێستا ئاشتی" جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و پلانه درێژه ناكێشێت و ناتوانێت ببێته هۆی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه و داوای كردووه كێشه‌كان به دامه‌زراندنی دوو ده‌وڵه‌ت چاره‌سه‌ر بكرێن كه تیایدا پایته‌ختی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان قودسی رۆژهه‌ڵات بێت.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه كه جگه له دامه‌زراندنی دوو ده‌وڵه‌ت هه‌ر جۆره پێشنیازێكی دیكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان "ده‌چێته ناو زبڵدانی مێژوو".
دوێنێ سێشەممە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو سازیکرد، بەشێوەیەکی تاکلایەنە، پلانی ئاشتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە "گرێبەستی سەدە" ناوزەند دەکرێت بۆ رای گشتیی ئاشکراکرد.
دۆناڵد ترەمپ تیشکی خستەسەر ئەوەی کە پلانەکەی لە ٨٠ لاپەڕە پێکھاتووە و جەختی لەوەکردەوە کە ماددەی زۆر بە نرخ لەخۆدەگرێت بۆ ئیسرائیل و لایەنی فەڵەستینیش.
سەرۆکی ئەمریکا لە سەرەتای گوتەکانیدا، ئاماژەی بەوەکرد کە لە پلانی ئاشتی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستدا، شاری قودس وەک پایتەختی "بەشنەکراو"ی ئیسرائیل قبوڵ دەکرێت و جەختی لەوەیشکرد کە پلانەکە دوایین دەرفەتە بۆ فەڵەستینییەکان.