Bahtiyar Abdülkerimov
07 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2022
کیێڤ - AA
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی رایگەیاند: ''خۆشنابین لە بۆردومانکردنی کەسانی بێ چەک''.
لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە بڵاوی کردەوە، زێلێنسکی رایگەیاند: ''بەرگریی ئاسمانیمان خۆش نابێت لەو مووشەکەی ئەمڕۆ بەسەر (نەخۆشخانەی) ئۆهماردیت کەوتە خوارەوە، خۆش نابین لە بۆردومانکردنی کەسانی بێ چەک. خۆش نابین لە بۆردومانکردنی ژێرخانمان. خواش لێی خۆش نابێت. نەک ئەمڕۆ و سبەی، هەرگیز لێی خۆش نابین''.
زێلێنسکی ئاماژەی بەوە کرد کە راگەیاندنی رووسیا لەبارەی ئەوەی تەنیا کارگەکانی پیشەسازی بەرگریی سەربازیی بۆردومان کردووە ''کوشتارێکی بە ئەنقەستە''چونکە ئەو کارگانە زۆربەیان پێش دەیان ساڵ لە سەردەمی سۆڤیەتدا لە ناوەڕاستی شارەکاندا بنیاتنراون و، رایگەیاند: ''لەو کارگانەدا هەزاران کەس کار دەکەن. سەدان هەزار لە نزیکی دەژین. ئەو کوشتارە، کوشتارێکی بە ئەنقەستە''.
سەرۆکی ئۆکراینا زێلێنسکی باسی لەوە کرد کە سەرکردە خۆرئاواییەکان هیچ کاردانەوەیەکیان نەبووە بەرامبەر ئەو راگەیاندراوانە و، رایگەیاند: ''لانی کەم سبەی خۆرئاوا هەست بەوە دەکات، کاردانەوە نیشان دەدات و شتێک دەڵێت. بە تەواوی دەزانین کە کێ ئامادەکاری کردووە بۆ ئەو هێرشە''.
زێلێنسکی نازناوی ''شاری قارەمان''ی بەخشی بە خارکیڤ، چێرنیگیڤ، ماریۆپۆل، گۆستۆمێل و ڤۆڵنۆڤاها کە بەرگریی دەکەن بەرامبەر هێرشەکانی رووسیا و، ئاماژەی بەوە کرد کە بڕیاریانداوە میدالیای ''بوێری'' و "بۆگدان هەملینیتسکی" ببەخشن بە بەڕێوەبەرانی هەندێک لە شارەکان کە بەرگری دەکەن لە دژی هێرشەکانی رووسیا.