Sarmand Hameed
15 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2018
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بەبۆنەی جەژنی رەمەزان پیرۆزبایی لە موسڵمان لە ئەمریکا و گشت وڵاتانی جیهان کرد.
بەپێی کەناڵی حوڕەی ئەمریکی، کۆشکی سپی بەیاننامەیەکی بەناوی دۆناڵد ترەمپ بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە "ئەو جەژنەی لەدوای مانگێک بە رۆژووبووندا دێتم دەرفەتێک دەرەخسێنێت لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەنێوان کۆمەڵگا جیاوازەکان لە ئەمریکا".
ئەمڕۆ هەینی ١٥ی حوزەیران لە ٢٤ وڵات لە ناویاندا تورکیا و ١٤ وڵاتی عەرەبی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بوو.