Mehmet Tosun
26 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2021
فزولی - AA
سەركۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان به فڕۆكه‌ی تایبه‌تی "TUR" گه‌یشته ئازه‌ربایجان.
فڕۆکەکەی سەركۆماری تورکیا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی فزولی نیشتەوە كه یەکەم فڕۆکەخانەیه ئازەربایجان لە ناوچە رزگاركراوه‌كانی دروستی کردووه.
رەجەب تەیب ئەردۆغان كه لەلایەن سەركۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ-ه‌وه پێشوازیی لێ‌کرا، یەکەم سەرۆکه لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی فزولی دابه‌زی بێت.
ئەردۆغان و عەلیێڤ قردێله‌ی کردنەوەی فڕۆکەخانە نوێكه‌یان بڕی و بە ناو بینای فڕۆکەخانەكهدا گه‌ڕان.
له‌و سه‌ردانه‌یدا هه‌ریه‌ك له وەزیری ژینگە و شارسازیی، مورات کوروم و وەزیری دەرەوە، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وەزیری بەرگریی، خولوسی ئاکار و وەزیری گواستنەوە و ژێرخان، عادل کارائیسماعیلئۆغڵو و سەرۆکی فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی كۆمار، فەخرهددین ئاڵتون و گوته‌بێژی سەرۆکایەتی كۆمار، ئیبراهیم كاڵن یاوه‌ری سەركۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ده‌كه‌ن.