Nazir Aliyev Tayfur
15 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2020
بیشكهك – AA
سه‌ركۆماری قرغیزستان، سورۆنبای سینبیکۆڤ ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
ناوه‌ندی میدیای سه‌رۆكایه‌تی كۆماری قرغیزستان رایگه‌یاند كه سورۆنبای سینبیکۆڤ جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه له‌لای ئه‌و ئاشتی، سه‌قامگیری، پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵات و ئارامی كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌موو شتێك گرنگترە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا له‌سه‌ر زاری سورۆنبای سینبیکۆڤ هاتووه "دوێنێ ره‌زامه‌ندیم له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت نیشان دا، به‌ڵام ئه‌مه گرژییه‌كانی كه‌م نه‌كرده‌وه. داواكاری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ ده‌ستله‌كار بكێشمه‌وه. ئه‌م ره‌وشه‌ی له ئارادایه نزیكه له‌وه‌ی پێكدادان له‌نێوان هه‌ردوولایه‌ندا روو بدات كه لایه‌نێك خۆپیشانده‌ران و لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌یش هێزه ئه‌منییه‌كانن. سه‌رباز و هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ پاراستنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ناچارن چه‌ك به‌كار بهێنن. به‌لای منه‌وه هیچ شتێك له گیانی هاووڵاتییان گرنگتر نییه. نامه‌وێت له مێژوودا به جۆرێك باس له من بكرێت كه سه‌ركۆمارێك بووم خوێنی گه‌لم رشتووه. بۆیه بڕیارم دا ده‌ستله‌كار بكێشمه‌وه".
سورۆنبای سینبیکۆڤ داوای له سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ، سه‌در جاپارۆڤ و سیاسه‌تمه‌دارانی دیكه كرد له بیشكێک ده‌ربچن و ژیانێكی ئارام بۆ دانیشتووانی شاره‌كه به‌دی بهێنن و ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ده‌سه‌ڵات ئه‌وه ناهێنێت یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵات و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی بخاته مه‌ترسییه‌وه.