Nazir Aliyev Tayfur
06 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2020
بیشکەک - AA
لە قرغیزستان ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی چواری تشرینی یەکەم هەڵوەشێندرایەوە.
کۆمسیۆنی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە لە راگەیاندراوێکدا هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی راگەیاند.
دوێنێ دووشەممە کۆمسیۆنەکە ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە کۆی ۱٦ پارتی سیاسی تەنها چواریان بەربەستی پەڕلەمانی سەدا حەوتیان تێپەڕاندوە.
لەبەرامبەردا ۱۲ پارتەکەی دیکە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیان رەتکردەوە.
بەم هۆیەوە خۆپیشاندان سەریهەڵدا وخۆپیشاندەران دەستیان گرت بەسەر بیناکانی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەماندا و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانیان کرد.
دواتر سەرکۆماری قرغیزستان، سۆرۆنبای جینبەکۆڤ داوای لە کۆمسیۆنی ناوەندی هەڵبژاردنەکان کرد چاو بە پێشێلکارییەکانی کاتی دەنگداندا بخشێننەوە و ئەگەر پێویست بکات ئەنجامەکان هەڵبوەشێننەوە.