Esat Fırat
30 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2021
قودس-AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، نافتالی بێنێت بانگه‌وازی له‌و وڵاتانه‌ی کە به‌شدارن له كۆبوونه‌وه‌كانی دانوستانی ناوه‌كی كرد كه ئه‌مڕۆ له ڤیه‌ننا پایته‌ختی نه‌مسا ده‌ستی پێكرد، "خۆیان راده‌ستی شانتاژهكانی ئێران " نه‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیله‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، نافتالی بێنێت راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به دانوستانی ناوه‌كیی له ڤیه‌ننا، بڵاو كردووه‌ته‌وه.
بێنێت رایگهناندووه: "ئێران ئه‌مڕۆ به ئامانجێكی روونه‌وه دێته نێو دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا، ئه‌ویش؛ كۆتایی هێنانه به سزاكان له به‌رامبه‌ر به نزیكه‌یی هیچ شتێك‌دا. ئێران ته‌نها به درێژه‌دان به پرۆگرامی ناوه‌كیی ناوه‌ستێت، به‌ڵكو له‌مڕۆ به‌دواوه پاره‌یشی بۆ ئه‌مه پێده‌درێت".
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل باسی له‌وه‌ش كردووه كه ئێران هیچ كاتێك ده‌ستبه‌رداری له‌ناوبردنی وڵاته‌كه‌ی نه‌بووه و رایگه‌یاندووه: "پێویسته رژێمێكی ئه‌وه‌نده تاوانبار خه‌ڵات نه‌كرێت. سه‌ره‌ڕای پێشێلكاریی و رێگرییكردن له چاودێریی ناوه‌كیی، ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێزی دانوستانه‌كان له ڤیه‌ننا. كه‌سانێك هه‌ن كه باوه‌ڕیان وایه كه ده‌بێت سزاكان هه‌ڵبگیرێن و سه‌دان ملیار دۆلار بۆ رژێمه رزیوهكان بڕوات".
نافتالی بێنێت پێی وایه ئێران نه شایسته‌ی رێككه‌وتنه‌كان، نه دانوستان و نه هه‌ڵگرتنی سزاكان نییه و رایگه‌یاند: "بانگه‌واز له هاوپه‌یمانانمان له‌سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌كه‌م، مل بۆ شانتاژهكانی ئێران كه‌چ مه‌كه‌ن".
ئێران و وڵاتانی ٥+١ له ساڵی ٢٠١٥دا رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمییان واژوو كردبوو، به‌ڵام له ساڵی ٢٠١٨‌دا سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له رێككه‌وتننامه‌كه كشابوویه‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیل پێشتر چه‌ندین جار ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه كه دژی گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی ساڵی ٢٠١٥.