Ahmet Furkan Mercan
28 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2020
تۆكیۆ – AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ به پاساوی ئه‌و كێشه ته‌ندروستییانه‌ی تووشی بووه، ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
ئابێ كه له ٢٠١٢ه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆنه، له ١٨ی حوزه‌یران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه به‌هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستییه‌وه ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی ده‌كێشێته‌وه.
ئابی ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه زانیوویه‌تی له ئه‌نجامی دوا پشكنینی ته‌ندروستیدا نه‌خۆشییه‌كه‌ی سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه و گوتی: "مانگی رابردوو زانیم كه دیسانه‌وه ره‌وشی ته‌ندروستیم تێك چووه‌ته‌وه. ئه‌م هه‌فته‌یه پشكنینێكی دیكه‌م بۆ ئه‌نجام درا".
شینزۆ ئابێ به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا ئه‌نجام گرنگه، باسی له‌وه كرد كه ناتوانێت بڕیاره‌كانی به ته‌واوی بدات و بڕیاری داوه دوای حه‌وت ساڵ و هه‌شت مانگ ده‌ست له پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران بكێشته‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وه هه‌یه له ماوه‌ی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكیدا به‌رده‌وام بێت له كاره‌كه‌ی، گوتی: "هیچ دڵنیایییه‌ك نییه له‌وه‌ی كه نه‌خۆشییه‌كه‌م به‌ره‌و باشی ده‌چێت. كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان نزیك بووه‌ته‌وه. پێم وایه گونجاوترین كاته بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م".
- ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ئابێ له ٢٠٠٧
ئاژانسی Kyodo بڵاوی كرده‌وه ئابێ'ی ته‌مه‌ن ٦٥ ساڵ ساڵانه دوو جار ده‌خرێته ژێر چاودێری و له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه ژماره‌یه‌ك پشكینینی ته‌ندروستی بۆ كراوه.
ئابێ دوای ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار له ٢٠٠٦ وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ستبه‌كار بوو به‌هۆی هه‌راسانبوونی به 'هه‌وكردنی ڕیخۆڵه‌كان"ه‌وه له ٢٠٠٧ ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له رێگای چاره‌سه‌ری نوێوه ناوبراو به‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه‌دا سه‌ركه‌وت، سه‌ره‌تا بووه‌وه سه‌رۆكی پارتی لیبراڵ دیموكرات و پاشان له ٢٠١٢ بووه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن.