Esat Fırat,Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
13 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2019
قودس - AA
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل، غادی ئیزنكۆت رایگه‌یاند کە له میانی چوار ساڵی رابردوودا، سوپای ئیسرائیل له سووریا و وڵاتانی دیكه كه ناوی نه‌هێناون، هێرشی بۆسه‌ر هه‌زاران ئامانج ئه‌نجامداوه.
له ریپۆرتاجێكیدا بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی كه‌ناڵ2ی ئیسرائیل، غادی ئیزنكۆت رایگه‌یاند، "له میانی چوار ساڵی رابردوودا، هه‌زاران هێرشمان له سووریا و وڵاتانی دیكه ئه‌نجامداوه".
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل كه هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌ركه‌كه‌ی كۆتایی دێت رایگه‌یاند، شانازی به‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌وه ده‌كات كه بێ ئه‌وه‌ی سوپا بخاته جه‌نگی گه‌وره‌وه ئه‌نجامیانداوه و جگه له سووریا ئاشكرای نه‌كرد له كام وڵاتانه‌ی دیكه ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجامداوه.
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل، غادی ئیزنكۆت راشیگه‌یاند، ئیسرائیل له هه‌موو كاتێك زیاتر ئارامه و گوتی: "به‌ڵام رووبه‌ڕووی چه‌ندین هه‌ڕه‌شه بووه‌ته‌وه و به‌ر له هه‌موویان ئێران".
غادی ئیزنكۆت ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به‌درێژایی ماوەی ئه‌ركه‌كه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران نیگه‌رانی كردووه و گوتی: "ئێران هه‌وڵ ده‌دات له سووریا ژێرخانێكی سه‌ربازیی تایبه‌ت بنیات بنێت و هه‌وڵ بۆ كردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی دووه‌م ده‌دات".
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا به گرنگیی درێژه‌دان به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئیسرائیل له سووریا له پێناو رێگریكردن له هه‌ژموونی سه‌ربازیی ئێران و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كرد حزبوڵڵا كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت، خاوه‌نی هێزێكی مووشه‌كیی زۆره.
سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنی جه‌نگێك له لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه له كه‌رتی غه‌ززه‌ی گه‌مارۆدراو، غادی ئیزنكۆت گوتی: "ئیسرائیل ئاماده‌ی جه‌نگێك بوو له كه‌رتی غه‌ززه، به‌ڵام سوپا بیری له بژارده‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ی نه‌كردبووه‌وه".
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل باسی له‌وه كرد كه به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌و پۆسته‌دا كاری كردووه هاوسه‌نگی ستراتیجی ئیسرائیلی باشكردووه و سوپای ئیسرائیل به‌راورد به 20 ساڵی رابردوو له هه‌موو كات زیاتر ئاماده‌ی جه‌نگ بووه.
غادی ئیزنكۆت پێشتر ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه له لایه‌ن وه‌زیری به‌رگریی ئه‌و كاته‌ی ئیسرائیل، ئهڤیگادۆر لیبه‌رمان و جێگره‌كه‌ی جه‌نه‌راڵ ئاڤیڤ كۆجاڤی دامه‌زرێندراوه.
ئێواره‌ی پێرێ هه‌ینی، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل، هێرشی مووشه‌كیان كردبووه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شقی نێوده‌وڵه‌تی باشووری سووریا.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سووریا SANA، سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه رایگه‌یاندبوو "فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل ده‌ورووبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق-یان كردووەتە ئامانج. سیستمی به‌رگری ئاسمانیمان به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌ی داوەتەوه و زۆربه‌ی مووشه‌كه‌كانی تێكشكاندوو. له‌و هێرشه‌شدا یه‌كێك له كۆگاكانی فڕۆكه‌خانه پێكرا".
ئیسرائیل له 2011ه‌وه له ده‌ستپێكی شه‌ڕی ناوخۆی سووریاوه تا ئێستا ناو به‌ناو بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه له سووریا و به‌رزاییه‌كانی جۆلانه‌وه هێرشی مووشه‌كی ده‌كرێته سه‌ر خاكه‌كه‌ی و له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌یشدا، هێرش ده‌كاته سه‌ر خاڵه سه‌ربازییه‌كانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و هێزه‌كانی حزبوڵڵا كه ئێران پشتگیریان ده‌كات.