Mustafa Deveci
23 حوزەیران 2025•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2025
قودس - AA
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە هێرشێکی نوێی مووشەکی لە ئێرانەوە بۆ سەر ولاتەکەی دەستیپێکردووە، داوایشی لە هاووڵاتیانی کرد بچنە پەناگەکانەوە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە لە ئێرانەوە هێرشێکی نوێی مووشەکی ئەنجامدراوە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا داوا لە هاووڵاتیانی ئیسرائیل کراوە بەهۆی ئەو مووشەکانەی لە ئێرانەوە ئاڕاستە کراون لە پەناگەکان نەچنە دەرەوە و، تا ئاگاداری دووهەم لە شوێنی پارێزراودا بمێننەوە.
دوای ڕاگەیاندراوەکە کە تیایدا جەخت لەوە کراوەتەوە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی هەوڵدەدات ڕێگریی لە مووشەکەکان بکات، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە باکووری ئیسرائیل لێدرا.