Barış Gündoğan
18 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند سێ تیرۆریستی پەکەکە لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی چنگ-ھەورەتریشقە و چنگ پڵنگ لە باکووری عێراق لەچالاکی خراون.
وەزارەتی بەرگری لە ھەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی جەختی لەوە کردووەتەوە ئۆپەراسیۆنەکان بۆ سەر تیرۆریستان لە باکووری عێراق بەردەوامن.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "سێ تیرۆریستی پەکەکە دوای دەستنیشانکردنی شوێنەکانیان لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی چنگ-ھەورەتریشقە و چنگ پڵنگ لەچالاکی خران".