Dmitri Chirciu
31 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2021
مۆسکۆ- AA
وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ئاشكرایكرد، کاتی ئەوە هاتووە پەیوەندیی سیاسیی لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا درووستبکەن.
سێرگی لاڤرۆڤ لە میانی بەشدارییکردنی لە کۆنفڕانسێکی تایبەت بە پەیوەندییەکانی رووسیا و یەکێتی ئەورووپا کە لە مۆسکۆ بەڕێوەچوو، گوتەیەکی پێشکەشکرد.
لاڤرۆڤ رایگهیاند: "رەوشەکە زۆر سەختە. کیشوەری ئەورووپا رووبەڕووی قەیرانێکی ئەمنی بووەتەوە کە لە مێژوودا هاوشێوەی نەبینراوە. راستەوخۆ بەرەو پارچە پارچەبوون و لێکترازان دەچێت".
باسی لەوەشکرد کە یەکێتی ئەورووپا پابەند نەبووە بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و دەستیوەرداوەتە کارە ناوخۆییەکانی رووسیا و هاوپەیمانەکانی.
وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بەوەشدا کە یەکێتی ئەورووپا خۆی لە رووسیا دوورخستووەتەوە بەڵام مۆسکۆ ئامادەیە هەماهەنگییەکی "راستگۆیانە و یەکسان"ی لەگەڵدا بکات، راشیگهیاند: "ئەمە بەمانای ئەوە نییە کە کاردانەوەمان بەرامبەر دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەمان نابێت".
سێرگی لاڤرۆڤ باسی لەوەشکرد، لەسەر ئاستی کۆمیسیۆنەکان پەیوەندی نێوان رووسیا و یەکێتی ئەورووپا بەردەوامه و رایگەیاند: "پێمانوایە کاتی ئەوە هاتووە پەیوەندی سیاسیی لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا درووستبکەین".