Mustafa Hatipoğlu
24 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2023
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لەسەر بانگهێشتی سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ سبەی سەردانی نەخچیڤان دەکات.
بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لەو کۆبوونەوانەی لە نێوان سەرکۆمار ئەردۆغان و عەلیێڤ-دا ئەنجام دەدرێت، تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی تورکیا-ئازەربایجان دەکرێت و، بیروڕا ئاڵوگۆڕ دەکرێت سەبارەت بە بابەتە هەرێمیی و جیهانییەکان، بەتایبەتی دوایین پێشهاتەکانی قەرەباغ.
پێشبینی دەکرێت سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان و سەرکۆماری ئازەربایجان عەلیێڤ بەشداری بکەن لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی هێڵی بۆری گواستنەوەی غازی سروشتیی ئیغدر-نەخچیڤان و کردنەوەی کۆمەڵگەی سەربازی نەخچیڤان کە نۆژەنکراوەتەوە.