Ayşe Şensoy Boztepe
24 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2023
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لەچالاکی خستنی سێ تیرۆریستیی پەکەکە|یەپەگەی ڕاگەیاند، کە ئامادەکارییان کردبوو بۆ هێرش کردنە سەر ناوچەی کانی ئاشتیی لە باکووری سووریا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "بەردەوامین لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی پەکەکە|یەپەگە بەو شێوەیەی شایەنیانە کە تاکە ئامانجیان خوێن ڕشتنە لە ناوچەکەدا".
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە سوپای تورکیا سێ تیرۆریستیی پەکەکە|یەپەگەی لەچالاکی خست، کە ئامادەکارییان کردبوو بۆ هێرش کردنە سەر ناوچەی کانی ئاشتیی لە باکووری سووریا.