Yılmaz Öztürk,Zana Natık Kerem
29 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2020
قودس - AA
ئیمارات رایگەیاند کە پاڵپشتی لە پلانی ئاشتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە "گرێبەستی سەدە"دا دەکات کە لە لایەن سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ-ەوە راگەیەندراوە.
لەوبارەوە باڵیۆزخانەی ئیمارات لە راگەندراوێکدا کاردانەوەی نیشانداوە سەبارەت بە پلانە ئاشییەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بڵاوکردەوە کە بە "گرێبەستی سەدە" ناسراوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، پلانی ئاشتی کە دوینێ سێشەممە راگەیەندراوە، هەنگاوێکی گرنگە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئاشتی ئەویش لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی کە ئەمریکا سەرپەرشتی دەکات.
لای خۆیەوە باڵیۆزی ئیمارات لە واشنتۆن، یوسف عوتەیبە لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەی گوتووە: "ستایشی ئەو هەوڵانەی ئەمریکا دەکەین کە بەردەوام بە ئامانجی گەیشتن بە رێککەوتنی ئاشتی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل خستوویەتەگەڕ".
یوسف عوتەیبە جەختیکردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە پلانەکە، دەستپێشخەرییەکی باشە بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لەو کێشانەی لە ساڵانی رابردوودا سەریان هەڵداوە".
دوێنێ سێشەممە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو سازیکرد، بەشێوەیەکی تاکلایەنە، پلانی ئاشتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە "گرێبەستی سەدە" ناوزەند دەکرێت بۆ رای گشتیی ئاشکراکرد.
دۆناڵد ترەمپ تیشکی خستەسەر ئەوەی کە پلانەکەی لە ٨٠ لاپەڕە پێکھاتووە و جەختی لەوەکردەوە کە ماددەی زۆر بە نرخ لەخۆدەگرێت بۆ ئیسرائیل و لایەنی فەڵەستینیش.
سەرۆکی ئەمریکا لە سەرەتای گوتەکانیدا، ئاماژەی بەوەکرد کە لە پلانی ئاشتی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستدا، شاری قودس وەک پایتەختی "بەشنەکراو"ی ئیسرائیل قبوڵ دەکرێت و جەختی لەوەیشکرد کە پلانەکە دوایین دەرفەتە بۆ فەڵەستینییەکان.