Sarmand Hameed
23 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2022
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، جۆرجیا میلۆنی جەختی لە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق کردەوە و گوتی "به‌بێ عێراقێكی به‌هێز پێشكه‌وتن له رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاستدا نابێت".
دوای کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، جۆرجیا میلۆنی کە بە سەردانێکی فەرمی لە عێراقە، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەش بۆ هەردوو سەرۆکوەزیران رێکخرا.
سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لە سەرەتای قسەکانیدا گوتی: "په‌رۆشین بۆ دروستكردنی باشترین په‌یوه‌ندی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق، پیرۆزبایی پێکهێنانی حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ پێکهێنانی حكوومه‌تی نوێی ئیتاڵیا".
جۆرجیا میلۆنی ئاشکرای کرد کە ئه‌مه بۆ عێراق یه‌كه‌م سه‌ردانییه‌تی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا له دوایی پێكهێنانی حكوومه‌تی ئیتاڵیا ئەنجامی دەدات و گوتی "عێراق وڵاتێكی دۆسته و دووباره بڕوابوونی خۆی به دیموكراسییه‌ت دووپات کردەوە له رێگەی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ، سوپاسی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌كه‌م بۆ ئه‌م پێشوازییه".
گوتیشی: "زۆر خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ ده‌رفه‌تم بۆ ده‌رخسێنن چاوم سه‌ركۆماری عێراق و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكه‌وێت. عێراق وڵاتێكی گرنگه و له بواری سه‌قامگیری ئەمنییدا هه‌نگاوی گرنگی ناوه، پێمانوایه ده‌بێت به گه‌شبینیه‌كی زۆره سەیری پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی بكه‌ین".
سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا بە جەختکردنەوە لە پشتیوانیکردنی وڵاتەکەی بۆ عێراق گوتی: "ئیتاڵیا هه‌میشه له‌ریزی پێشه‌وه بووه بۆ پشتگیریكردنی عێراق له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژبە داعش پشتگیریی ئه‌م كاره ده‌كه‌ین".
بەیانی ئەمڕۆ هەینی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، جۆرجیا میلۆنی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکوەزیران، محەمەد شیاع سوودانی و سەرکۆمار، عەبدوللەتیف رەشید و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی کۆبوویەوە.
راشیگەیاند، "بەبێ عێراقێكی به‌هێز پێشكه‌وتن له رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاستدا نابێت".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا گوتی، "هه‌میشه له‌گه‌ڵ عێراق وەستاوین له‌و كارهساتانەی کە بەسەریدا هاتووە، جا چ له‌سه‌ر ئاستی ئه‌منی بێت یانیش به‌شداریكردنی کۆمپانیاکانمان له به‌رنامه‌ی پەرەپێدان له عێراق كه سوودی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراق هەبێت".
گوتیشی: "ئه‌مڕۆ ئێمه نزیک ده‌بینه‌وه له‌یادی لهدایكیبوونی پیرۆز، دانان به هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی عێراق و حکوومەتی ئیتاڵیا و گه‌لی ئیتاڵیادا دەنێم بۆ رۆڵی سه‌ربازانمان له‌پێناو پشتگیریكردنی ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق".
سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا ستایشی رۆڵی هێزە عێراقییەکانی لە جەنگی دژبە تیرۆر کرد و گوتی "ئێمه شانازییه‌كی زۆر به سه‌ركه‌وتنه‌كانی پرۆسه‌ی خۆراگری پۆڵایین ده‌كه‌ین كه له ساڵانی رابردوودا له شه‌ڕی دژبە داعش ئه‌نجامدرا، گه‌لی عێراق به قوربانیدانی خۆی زۆری به‌ده‌ستهێنا، ئێمه ئاماده‌ین هه‌میشه ئاماده بین له‌نێوان ئه‌وانه‌ی به‌شدارن له‌م ئۆپه‌راسیۆنه".
گوتیشی: "په‌یوه‌ندییه دووقۆڵیهكانمان به‌هێز و هه‌مه‌لایه‌نن و رەگ و ریشه‌ی خۆی هه‌یه. له‌بواری وه‌زه‌دا كه ئه‌مڕۆ ستراتیژییه‌تێكی گرنگه بۆ ئیتاڵیا هاریكاریمان هه‌یه، هه‌روه‌ها له‌بواری پیشه‌سازیی و رۆشنبیریشدا ئه‌م هاریكارییه هه‌یه".
میلۆنی راشیگەیاند "هه‌ردوو وڵات گرنگی به‌نه‌هێشتنی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كان ده‌ده‌ن له‌پێناو بهرفراونكردنی بوونی كۆمپانیاكانی بواری وه‌به‌رهێنانی ئیتاڵی له عێراق و ئیتاڵیا خوازیاره هه‌میشه پێكه‌وه‌یی كار بكات".
سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا ئومیدی ئەوەی خواست کە ساڵی ٢٠٢٣ ببێتە ساڵی وەرچەرخان لە پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق و گوتی: "كاری زۆرمان كردووه له‌ژێر ناوی هاریكاری رۆشنبیری. وڵاته‌كانمان ناسنامه‌یه‌كی مێژوویی دوور ورێژی هه‌یه له‌بواری رۆشنبیری، ئێمه له‌گرنگی و به‌های ئه‌م په‌یوه‌ندییه تێده‌گه‌ین بۆیه ئومێد ده‌كه‌ین ساڵی ٢٠٢٣ ببێتە ساڵی وه‌رچه‌رخان له په‌یوه‌ندی دووقۆڵیدا و بوونم ئه‌مڕۆ له‌عێراق ئاماژه‌ی ئه‌مه‌ی ده‌دات".
لەبارەی بایەخەدانی وڵاتەکەی بە کریستیانەکان، میلۆنی گوتی: "بۆ ئێمه رۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی کریستیانەکان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست گرنگه، به‌تایبه‌تی ئێمه پێش یادی له‌دایكبوون (ی مەسیح) لێرەین".
سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، جۆرجیا میلۆنی گوتیشی: "ده‌مه‌وێت سوپاسی سه‌رۆكوه‌زیران بكه‌م بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی كه رۆژی ٢٥ی كانوونی یه‌كه‌می كردووەته پشوویی فه‌رمی بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان، ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ رێزگرتن له كۆمه‌ڵگا کریستیانەکان و هه‌نگاوێكی گرنگه و به‌زر ده‌ینرخێنین".