Mümin Altaş
23 حوزەیران 2025•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2025
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتیی مەهەپە باخچەلی ڕایگەیاند: "ئەوەی دەگوترێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگی ئێران و ئیسرائیلدا کردووە و سێ دامەزراوەی ئەتۆمی دەستنیشانکراوی بۆردومان کردووە، هێرشێکی شەرمەزارکەر و نابەرپرسیارانەیە".
باخچەلی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد ئەو جوگرافیایە فراوانەی لەسەری دەژین و شیرازەی هاوسەنگی و ڕێکخستنی جیهانی بە خێرایی بەرەو گێژاوی ترسناک ڕاپێچ دەکرێن، ئەو مەترسیی و هەڕەشانەی ڕوویان لە هەڵکشانە، باڵ دەکێشن بەسەر ئایندەی هاوبەشی مرۆڤایەتییدا.
سەبارەت بە شەڕ و پێکدادانی ئیسرائیل-ئێران، دەوڵەت باخچەلی ڕایگەیاند: "دۆخەکە زۆر جددییە، خوێندنەوە و لێکدانەوەی دروستی لیستی وڵاتانی ئامانج و وەرگرتنی هەڵوێستێکی گونجاو، پرسی سەربەخۆیی و مانەوەیە".
گوتیشی: "ئەوەی دەگوترێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگی ئێران و ئیسرائیلدا کردووە و سێ دامەزراوەی ئەتۆمی دەستنیشانکراوی بۆردومان کردووە، هێرشێکی شەرمەزارکەر و نابەرپرسیارانەیە".
سەرۆکی گشتی مەهەپە باخچەلی ئەوەشی خستەڕوو کە هێنانەئارای چەکی ئەتۆمی و ڕوودانی جەنگێکی نوێی جیهانی، خزمەت بەکۆمەڵکوژی و وێرانکاری بەکۆمەڵی مرۆڤایەتی دەکات و ڕایگەیاند: "بەدڵنیاییەوە پێویستە ئیسرائیل ڕابگیرێت".