Zana Natık Kerem
28 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
شاندی ئیمارات بەسەرۆکایی جێنشینی دوبەی، محەمەد بن راشد ئال نھەیان بە مەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و لە لایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمیەوە پێشوازی لێکرا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە جێنشینی دوبەی، محەمەد بن راشد ئال نھەیان بەسەرۆکایەتی شاندی باڵای وڵاتەکەی گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و لە لایەن مستەفا کازمیەوە پێشوازی لێکراوە.
محەمەد بن راشد ئال نھەیان بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی گەیشتووەتە بەغدا.
ئەمڕۆ شەممە لە بەغدا پایتەختی عێراق، لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی بە بەشداری سەرکردە و وەزیرانی دەرەوەی بەشێک لە ولاتانی عەرەبی، ناوچەکە و نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت.