Dildar Baykan Atalay
28 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2021
واشنتۆن – AA
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، دەنگۆی چوونی تاڵیبان بۆ ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حامید کارزای لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان و کۆنتڕۆڵکردنی فڕۆکەخانەکەی بەدرۆ خستەوە.
گوتەبێژی پنتاگۆن، جۆن کێربی لەبارەی دەنگۆی چوونی تاڵیبان بۆ ناو فڕۆکەخانەکەی کابوڵ و کۆنتڕۆڵکردنی فڕۆکەخانەکە بۆ ژمارەیەک لە میدیاکاران دوا.
کێربی لەمبارەیەوە گوتی: "تاڵیبان نەچووەتە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لە کابوڵ و دەروازەکانی فڕۆکەخانەکەیشی کۆنتڕۆڵ نەکردووە. ئەم جۆرە ھەواڵانە دوورن لە راستییەوە".