Zana Natık Kerem
28 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و لە لایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی-يەوە پێشوازی لێکرا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە عەبدوڵڵای دووەم گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و لە لایەن مستەفا کازمی پێشوازی لێکراوە.
شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی گەیشتووەتە بەغدا.
ئەمڕۆ شەممە لە بەغدا پایتەختی عێراق، لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی بەڕێوەدەچێت کە سەرکردە و وەزیرانی دەرەوەی نۆ وڵات بەشداری لە لووتکەکەدا دەکەن.
لە ماوەکانی رابردوودا گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، حەسەن نازم ئاشکرای کردبوو کە لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی ، تایبەت دەبێت بە تاوتوێکردنی پرسی ئاسایش لە عێراق و ناوچەکە، ھەروەھا بنیاتنانی ھاوبەشی ئابووریی.