Dildar Baykan Atalay
28 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2021
واشنتۆن - AA
ئەمریکا، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی بۆسەر رێکخراوی داعش/خۆراسان راگەیاند.
گوتەبێژی هێزە ناوەندییەکانی ئەمریکا، بیل ئورباڵ لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوویان بۆسەر رێکخراوی داعش/ خۆراسان ئەنجامداوە.
ئورباڵ، باسی لەوەش کردوە کە ئۆپەراسیۆنەکە لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و لە ویلایەتی نانگاهار-ی ئەفغانستان ئەنجامدراوە و تیایدا گەورە بەرپرسێکی رێکخراوەکە کوژراوە.
ئەم ئۆپەراسیۆنەی ئەمریکا دوای ئەوە هات کە رۆژی پێنجشەممە لە نزیک فڕۆکەخانەی حامید کارزای لە شاری کابوڵ پەلامارێکی خۆکوژی ئەنجامدرا و لە ئاکامدا ١٣ سەربازی ئەمریکی و زیاتر لە ١٧٠ هاووڵاتی ئەفغانستانی برینداربوون، هەروەها رێکخراوی تیرۆرستی داعش/ خۆراسان بەرپرسیاریەتی خۆی لە پەلامارەکە راگەیاند.