Zana Natık Kerem
30 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
سوپای عێراق راگەیاند کە ژمارەیەک تیرۆریستی داعش لە باشووری پارێزگای کەرکووک کوژراون.
لەمبارەیەوە گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە کە ھێزەکانی فیرقەی نۆی زرێپۆش سەربە سوپا ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی دۆڵی شای سنووری قەزای داقوق باشووری پارێزگای کەرکووک ئەنجامداوە.
لیوا یەحیا رەسول راشیگەیاندووە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، شەڕ و پێکدادان لە نێوان ھێزەکانی فیرقەی نۆی زرێپۆش و تیرۆریستانی داعشدا روویداوە.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول باسی لەوەشکردووە کە لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانەکەدا، ژمارەیەک تیرۆریستی داعش کوژراون، ھەروەھا ژمارەیەک حەشارگەیش خاپوورکراون، جگە لەوەیش دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو و ژمارەیەک چەکدا گیراوە و نووسیوویەتی:
"ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکە لە لایەن تیمەکانی ئەندازیارانی پووچەڵکردنەوەی بۆمبەوە، تەقێندراوەتەوە".