Dmitri Chirciu
28 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2022
مۆسكۆ – AA
گوته‌بێژی كرملین، دمیتری پێسكۆڤ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له‌باره‌ی دۆخی ئابووری رووسیا به‌هۆی جه‌نگی رووسیا و ئۆكرایناوه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆده‌بێته‌وه، رایگه‌یاند "به ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان و به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو، وه‌ڵامی سزاكانی خۆرئاوا ده‌ده‌ینه‌وه".
دمیتری پێسكۆڤ له‌باره‌ی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكراینا له مۆسكۆ بۆ میدیاكاران دوا.
گوته‌بێژی كرملین، دمیتری پێسكۆڤ له‌باره‌ی سزادانی رووسیا له‌لایه‌ن وڵاتانی خۆرئاواوه به‌هۆی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكراینا رایگه‌یاند "به ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان و به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو، وه‌ڵامی سزاكانی خۆرئاوا ده‌ده‌ینه‌وه. له‌باره‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی بۆسه‌ر ئابووری رووسیا دروست بوون به‌رده‌وام زانیاری ده‌درێت به ڤلادیمیر پوتین. ئه‌مڕۆ پوتین له‌مباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆده‌بێته‌وه".
دمیتری پێسكۆڤ سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چاوه‌ڕوانی دانوستانی شاندی رووسیا و ئۆكراینان له سنووری بێلاڕووس و گوتی: "شاندی ئۆكراینا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وێ. نیگه‌رانین له‌وه‌ی دانوستانه‌كان رۆژێك پێشتر ده‌ستیان پێ نه‌كرد. ده‌رفه‌ت هه‌بوو بۆ ده‌ستپێكردن به دانوستانه‌كان".