Ayşenur Sağlam
10 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی نووسینگه‌ی وه‌به‌رهێنان له سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا، ئاردا ئهرموت رایگه‌یاند، توركیا و به‌ریتانیا خاوه‌نی په‌یوه‌ندیی ئابووریی به‌هێزن و گوتی: "باوه‌ڕم وایه دوای برێكسیت-یش په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌هێزتر ده‌بن و به‌رده‌وام ده‌بێت. توركیا به‌شێوازێك مامه‌ڵه ده‌كات كه به‌پێی بڕیاری كۆتایی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كان به‌هێزتر بكات."
ئاردا ئهرموت له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، بەریتانیا له هه‌وڵه‌كانی گه‌شه‌پێدانی ئابووری توركیادا ئامانجیه‌تی گرنگییه‌كی زۆر بدات به وه‌به‌رهێنانی راسته‌وخۆی بیانی و توركیا بكاته ناوه‌ندێكی وه‌به‌رهێنان.
سه‌رۆكی نووسینگه‌ی وه‌به‌رهێنان له سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا راشیگه‌یاند، توركیا و به‌ریتانیا خاوه‌ن په‌یوه‌ندیی ئابووریی به‌هێزن و گوتی: "باوه‌ڕم وایه دوای برێكسیتیش په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌هێزتر ده‌بن و به‌رده‌وام ده‌بێت. توركیا ته‌واوی ده‌ره‌نجامه‌كان له‌به‌رچاوده‌گرێت و به‌شێوازێك مامه‌ڵه ده‌كات كه به‌پێی بڕیاری كۆتایی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كان به‌هێزتر بكات".
- "له توركیا نزیكه‌ی سێ هه‌زار كۆمپانیا هه‌یه كه سه‌رمایه‌كانیان به‌ریتانییه"
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كاری توركیا-به‌ریتانیا له ئه‌نجوومه‌نی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی ده‌ره‌وه، ره‌مزی گور رایگه‌یاند کە له توركیا نزیكه‌ی سێ هه‌زار كۆمپانیا هه‌یه كه سه‌رمایه‌كانیان به‌ریتانییه و به‌ریتانیا له پێشه‌نگی ئه‌و وڵاتانه‌دا دێت كه له توركیا وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن.
ره‌مزی گور باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان هه‌ردوولا بكرێت، به‌ریتانیا دووه‌م گه‌وره‌ترین بازاڕی هه‌نارده‌کردنی به‌رهه‌مه‌كانی توركیایه و ئه‌مه ده‌بێته هۆكارێك كه جێگایه‌ك بۆ توركیا ته‌رخان بكرێت له لایه‌ن ئه‌و گرووپانه‌ی كاره‌وه كه ئه‌و وڵاته دایمه‌زراندووه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كاری توركیا-به‌ریتانیا له ئه‌نجوومه‌نی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی ده‌ره‌وه ره‌مزی گور گوتی: "توركیا له‌وباره‌وه ئاماده‌یه هه‌ر هه‌نگاوێكی سیاسی و ئابووری بگرێته‌به‌ر. هه‌ردوو وڵات بڕیاریانداوه له بواری پیشه‌سازی به‌رگری و گه‌ردوونیدا كاری هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن. هه‌ردوو وڵات له چوارچێوه‌ی بهرژەوهندیی خۆیاندا له وڵاتانی دیكه پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی بیناسازی و ژێرخانیان هه‌یه. گرنگه وه‌به‌رهێنی تورك له به‌ریتانیا زیاتر كار بكات"،
ره‌مزی گور جه‌ختیكرده‌وه كه پێویسته به تێڕوانینێكی جیاوازه‌وه په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی توركیا و به‌ریتانیا له قۆناغی برێكسیتدا هه‌ڵبسه‌نگێنرێت و گوتی: "هه‌لومه‌رجه‌كان هه‌رچۆنێكی به‌سه‌ردابێت، سوودێكی باش له‌وه‌دا ده‌بینم كه به‌ریتانیا و توركیا وه‌ك دوو هاوبه‌شی به‌هێزه به‌رده‌وام بن. به‌شداریكردنی توركیا له‌و رێككه‌وتنانه‌ی كه به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه ئه‌نجامی ده‌دات وه‌ك هاوبه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولادا ده‌بێت".
- به‌ریتانیا له ریزبه‌ندی دووه‌می ئه‌و وڵاتانه‌دایه كه توركیا زۆرترین كاڵایان بۆ هه‌نارده ده‌كات
به‌پێی ئاماره‌كانی توركیا، قه‌باره‌ی بازرگانیی توركیا-به‌ریتانیا له ساڵی 2018دا، گه‌یشتووه‌ته 18،6 ملیار دۆلار. له‌و ژماره‌یه 11،2 ملیاری هه‌نارده‌کردن و 7،4 ملیاری هاورده‌کردنه.
- وه‌به‌رهێنانی كۆمپانیا به‌ریتانییه‌كان گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 400 ملیۆن دۆلار
به‌پێی داتاكانی بانكی ناوه‌ندیی توركیا، وه‌به‌رهێنانی كۆمپانیا به‌ریتانییه‌كان له توركیا له ساڵی 2018دا، گه‌یشتووه‌ته 409 ملیۆن دۆلار.
- ئه‌گه‌ری هه‌یه برێكسیتی بێ رێككه‌وتن به‌بڕی سێ ملیار دۆلار زیان له توركیا بدات
وه‌زیری بازرگانیی توركیا، روخسار پەكجان رایگه‌یاندبوو، له‌دوای ئه‌مریكا، توركیا زۆرترین زیانی به‌رده‌كه‌وێت له ئه‌گه‌ری برێكسیتی بێ رێككه‌وتندا.