Ekip
26 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2023
ئۆدێسا – AA
لابردنی داروپەردووی باڵەخانە داڕووخاوەکانی شاری ئۆدێسا لە ئۆکراینا دوای هێرشی رووسیا بەردەوامە.
لە ئاکامی هێرشی رووسیا لە کۆتایی هەفتەدا لە رێگای ئاراستەکردنی مووشەکەوە بۆسەر شارەکە زیان بەر ئەو باڵەخانانە گەیشتووە کە هاووڵاتییانی مەدەنی لێی دەژین.
بەهۆی هێرشەکەوە جگە لەوەی ژمارەیەک لە باڵەخانەکان وەک وێرانەیان لێ هاتووە، چاڵ لەو خاڵەدا دروست بووە کە مووشەکەکەی لێ کەوتووەتە خوارەوە.
لە ئاکامی هێرشەکەدا یەک کەس گیانی لە دەست دا و ٢٢ کەسی دیکەیش بریندار بوون.
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو کە رووماڵی دوا پێشهاتەکانی شارەکە دەکەن دیمەنی پرۆسەی لابردنی داروپەردووی باڵەخانە داڕووخاوەکانی ئۆدێسایان تۆمار کردووە.
دوای ئەنجامدانی هێرشەکە رووسیا رایگەیاند لە رێگای مووشەکی هەستیاری بەرزەوە ئەو دامەزراوانەی ئۆکراینایان لە نزیک ئۆدێسا بە ئامانج گرتووە کە کەشتی بێکەشتیوانی لێ بەرهەم دەهێندرێت و بەم کەشتییانەیش هێرشی تیرۆریستی ئەنجام دەدرێت.
لای خۆیشیەوە سەرۆکی ئۆکراینا ڤلۆدیمێر زێلێنسکی رایگەیاندبوو کە بەرپەرچی هێرشە مووشەکییەکەی رووسیا دەدەنەوە بۆ سەر ئۆدێسا.