Zana Natık Kerem
12 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2018
مۆسكۆ ــ AA
وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ رایگەیاند، ناكرێت رێككەوتنی ئەتۆمی نیوان وڵاتانی (٥+١) و ئێران كە لە ساڵی ٢٠١٥دا واژوو كراوە، هەموار بكرێتەوە.
سێرگی لاڤرۆڤ بە كەناڵی رەشا تودەی راگەیاندووە "لە ئێستادا، رێككەوتنی ئەتۆمی زۆر باشە و ناكرێت هەموار بكرێتەوە".
وەزیری دەرەوەی رووسیا گوتیشی: "ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەستبەرداری ئەم رێككەوتنە نابێت بە قەد ئەوەی داوای هەمواركردنەوەی دەكات كە ئەوەش بە هیچ شێوەیەك ناكرێت".
ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی رووسیا وەك رەخنەیەك بۆ لێدوانەكانی سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ سەیر دەكرێت كە داوای كشانەوەی وڵاتەكەی لە رێككەوتنی ئەتۆمی دەكات ئەگەر هەموار نەكرێتەوە.