Zana Natık Kerem
23 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2018
بەیروت ــ AA
سەدان چالاکوان بەئێلەگی زەردە وەک ئاماژەیەک بۆ خۆپیشاندانی ئێلەگ زەردەکانی فەڕەنسا لە گۆڕەپانی شوھەدا ناوەڕاستی لوبنان لە ھەمبەر خراپبوونی بژێوی ژیان و رەوشی ئابووری خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە لە خۆپیشاندانەکەدا، چالاکوانان ئێلەگی زەردەیان پۆشیوە وەک ئاماژەیەک بۆ خۆپیشاندانی ئێلەگ زەردەکانی فەڕەنسا.
بە گوتەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، خۆپیشاندەران ناڕەزاییەتییان لە ھەمبەر خراپبوونی بژێوی ژیان و رەوشی ئابووری کە رووبەڕووی ئەو وڵاتە بووەتەوە دەربڕیوە، ھەروەھا لە میانی خۆپیشاندانەکەدا دروشمی پەیوەست بە باشکردنەوەی بنەماکانی بژێوی ژیان و رەوشی ئابووری بەرزکرایەوە.
ماوەی ھەفتەیەکە لە رێگەی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی لەژێر ناوی "من دەچمە سەر شەقام" بانگەواز بۆ خۆپیشاندان لە لوبنان دەکرێت.