Nazlı Yüzbaşıoğlu,Hemın Othman Mohammed
23 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
توركیا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی کە له تسونامییهكهی گه‌رووی سوندا، گیانیان له‌ده‌ستداوه پرسهنامهیەکی ئاراسته‌ی ئیندۆنێزیا كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوکردووەتەوە کە تیادا هاتووە "به نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی ئه‌وه‌مان بیست كه كاره‌ساتی تسونامییهكهی 22ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 له ناوچه‌ی گه‌رووی سوندا زیانی گیانی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه. داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و شیفای به‌په‌له‌ش بۆ برینداران ده‌خوازین و سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی برای ئیندۆنێزیا ده‌كه‌ین".
ئاژانسی کارەساتە نیشتمانییەکان لە ئیندۆنێزیا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ژمارەی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی تسونامییەکەی گه‌رووی سوندای نێوان دوورگەی سومەترا و دوورگه‌ی جاوا گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 222 کەس و ژماره‌ی بریندارانیش گه‌یشتووه‌ته 843 كه‌س
به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته باس له‌وه ده‌كه‌ن كه جووڵه‌ی گڕكانی ئاناك كراكاتاو له ناوچه‌كه بووه‌ته‌هۆی دروستبوونی تسونامییه‌كه.