Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
02 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند كه بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه جموجۆڵه‌كانی ڤێنیزوێلا رابگرن به‌ڵام نه‌چووه ناو ورده‌كاری زیاتره‌وه.
تره‌مپ له كاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری میدكاران له كۆشكی سپی دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له‌باره‌ی ڤێنیزوێلاوه دوا.
له وه‌ڵامی میدیاكارێكدا كه پرسی: "بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه رێگه له جموجۆڵه‌كانی ڤێنیزوێلا بگرن؟"، دۆناڵد تره‌مپ گوتی: "به‌ڵێ، بیری لێده‌كه‌مه‌وه". به‌ڵام نه‌چووه ناو ورده‌كاری زیاتره‌وه.
ئیداره‌ی ئه‌مریكا حوكمڕانی سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆڵاس مادورۆ به نایاسایی ده‌زانێت و به ئاشكرایی پشتگیری ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته ده‌كات به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ڤێنیزوێلا، خوان گوایدۆ كه خۆی به سه‌رۆكی كاتی ئه‌و وڵاته ناساندووه.