Safvan Allahverdi
02 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2019
واشنتۆن - AA
نوێنه‌ری تایبه‌تیی ئه‌مریكا بۆ سووریا، جێمس جێفری ئاشكرایكرد هه‌ندێك ناكۆكی نێوان ئه‌مریكا و توركیا بووه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام له سووریا.
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌یدا كه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سازیكرد، جێمس جێفری وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه و نوێنه‌ری تایبه‌تیی ئه‌مریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، نه‌یسان سێڵز، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌یوه‌ست به دۆخی سووریای دایه‌وه.
جێمس جێفری باسی له‌وه‌كرد داعش هێشتا له سووریا، عێراق و ئه‌فریقا به‌رده‌وامه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكرد پهپهكه/په‌كه‌كه كه ئه‌و به "هێزی كورد و عه‌ره‌ب له ناوچه‌كه" ناوی بردن، له‌به‌رامبه‌ر داعشدا جه‌نگاون.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "پابه‌ندین به‌و به‌ڵێنه‌ی خۆمان كه ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا له پێكه‌وه جه‌نگاون زیانیان به‌رنه‌كه‌وێت و نه‌بنه ئامانجی هێرشی هیچ لایه‌نێك. سه‌رۆكیش ئه‌مه‌ی به‌روونی گوت. ئه‌م دۆخه، نیگه‌رانییه‌كانمان په‌یوه‌ست به توركه‌كانیش له‌خۆدەگرێت".
- "هێشتا رێككه‌وتن له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام نه‌كراوه"
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ش كه ئایا رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیادا كراوه یان نا سه‌باره‌ت به درووستكردنی "ناوچه‌ی ئارام له سووریا"، جێفری تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان درێژه‌یان هه‌یه به‌ڵام هێشتا به روونی نه‌توانراوه ئه‌نجامێك ده‌سته‌به‌ربكرێت و رایگه‌یاند:
"له‌لایه‌ك هاوبه‌شێكی گرنگی لۆكاڵی (یه‌په‌گه/په‌كه‌كه)، له‌لایه‌كی دیكه‌ش هاوپه‌یمانێكی ناتۆ، كه توركیایه، هه‌یه. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه نیگه‌رانیی له‌باره‌ی په‌كه‌كه‌وه هه‌یه. له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی په‌كه‌كه كه دژی توركیایه و هه‌فته‌ی رابردوو له هه‌ولێر دیپلۆماتێكی توركیای كوشت، ئێجگار نیگه‌رانین. هه‌وڵی هاوسه‌نگ كردنی نیگه‌رانییه‌كان ده‌ده‌ین".
نوێنه‌ری تایبه‌تیی ئه‌مریكا بۆ سووریا، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه رێژه‌یه‌كی جددیی دانیشتوانی توركیا كوردن و باسی له‌وه‌كرد كۆبوونه‌وه‌یان سه‌باره‌ت به پاراستنی كورده‌كان له‌گه‌ڵ توركیادا نه‌كردووه و ئه‌نقه‌ره پلانی "ئۆپه‌راسیۆنی داگیركاریی" سه‌باره‌ت به سووریا نییه.
- "توركیا ناوچه‌یه‌كی قووڵتری ده‌وێت"
جێمس جێفری باسی له‌وه‌كرد كه هێشتا له‌چوارچێوه‌ی نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی توركیادا نه‌یانتوانیوه بگه‌نه رێككه‌وتن له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام و رایگه‌یاند:
"وه‌زیری به‌رگریی توركیا (خولوسی ئاكار) هه‌ڵوێستێكی ئێجگار توندی هه‌یه. توركیا رووبه‌رێكی قووڵتری له پێنج بۆ ١٤ كیلۆمه‌تر ده‌وێت كه ئێمه پێمان وایه لۆژیكییه و سه‌رجه‌م چه‌كه قورسه‌كانی لێ ده‌كشێنرێته‌وه. له‌وباره‌یه‌وه هه‌ندێك ناكۆكیمان هه‌یه. ئه‌م دۆخه رێگره له‌به‌رده‌م درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام به‌ڵام كۆبوونه‌وه دیپلۆماسیی و سه‌ربازییه‌كانمان درێژه‌یان هه‌یه".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار له‌وباره‌یه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، مارك ئه‌سپه‌ر ئه‌نجامدابوو.