Selçuk Acar,Hemın Othman Mohammed
01 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2017
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌دڵنیاییه‌وه تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی مه‌ودا مامناوه‌ند له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه مایه‌ی قبوڵكردن نییه. و به‌توندی ئێرانی ئاگاداركردهووه.
له‌سه‌ر داوای ئه‌مریكا، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراوی له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران ئه‌نجامدا.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هالی دوای كۆبوونه‌وه‌كه كه به سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی سوید، ئۆڵۆف سكۆگ به‌ڕێوه‌چوو، بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا.
نیكی هالی رایگه‌یاند: "پشتڕاستی ئه‌وه‌مان كرده‌وه كه ئێران رۆژی یه‌ك شه‌ممه 29ی كانوونی دووه‌م مووشه‌كێكی قه‌باره مامناوه‌ندی تاقیكردووه‌ته‌وه. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه قبوڵ ناكرێت".
هالی باسی له‌وه‌ش كرد كه ئێرانییه‌كان ده‌زانن كه پێویسته مووشه‌كی بالستی كڵاوهههڵگر تاقینهكهنهوه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌و مووشه‌كه‌ی رۆژی یه‌ك شه‌ممه تاقیكراوه‌ته‌وه، توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌یه‌كی 50 كیلۆگرامی هه‌بووه و له توانایدابووه 300 كیلۆمەتر ببڕێت.
هالی به‌شێوه‌یه‌كی توند رایگه‌یاند: "چاوه‌ڕوان ناكه‌ین. ده‌بینن كه ئاگادارمان کردنەوە. سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تێیانبگه‌یه‌نین كه ئه‌وه بابه‌تێكه مایه‌ی قبوڵكردنمان نییه".
هه‌روه‌ها هالی باسی له‌وه كرد كه ئێران ده‌یه‌وێت جیهان قایل بكات به‌وه‌ی كه باشن و، گوتی: "به خه‌ڵكی جیهان ده‌ڵێم كه ئه‌وه شتێكه پێویسته نیگه‌رانبین لهبەرامبەری".
هالی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت تاران رابگرێت له‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای مووشه‌كی به‌ده‌ستبهێنێت.
له‌م نێوه‌نده‌دا، جگه له ئه‌مریكا یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هۆشداریدا له‌وه‌ی كه نابێت تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران کە رۆژی یه‌ك شه‌ممه ئەنجامی دا ناسه‌قامگیری قوڵ بكاته‌وه. له به‌رامبه‌ریشدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محەمەد جه‌واد زەریف ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ته‌نیا ئامانج له تاقیكردنه‌وه‌كان مه‌به‌ست به‌رگرییه و، مووشه‌كه‌كان به ئامانجی هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی دروست نه‌كراون.