Muhammet Kurşun
02 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2020
تاران - AA
لە ئێران کە رۆژانێکی سەخت بەڕێدەکات لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە تیایدا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، سەرلەنوێ سنووردارکردنەوەی هاتوچۆ راگەیەندرا.
لە مانگی شوباتەوە لە وەتەی پەتای کۆرۆنا لە ئێران سەریهەڵداوە تا ئێستا حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە بەرز و نزم دەکات و لە ئێستادا لە سەرانسەری ئەو وڵاتە روو لە هەڵکشانە.
حاڵەتەکانی رۆژانەی گیانلەدەستدان بە پەتاکە لە مانگەکانی سەرەتادا، ١٥٠ کەسی تێدەپەڕاند دواتر لە مانگی ئایاردا تا ٣٥ کەس دابەزی و لە مانگی تەمووز گەیشتە سەروو ٢٠٠ کەس، بەو هۆیەشەوە حکوومەت دەستیکرد بە گرتنەبەری رێکار.
لە ئەنجامی گرتنەبەری رێکارەکان ژمارەی گیانلەدەستدان بە پەتاکە لە یەکی ئەیلوولدا دابەزی بۆ ١٠١ کەس، بەڵام لە مانگی تشرینی یەکەمدا ٣٠٠ کەسی تێپەڕاند، دوێنێش ٤٣٤ کەس بەهۆی ئەو پەتا جیهانگیریەوە گیانیان لەدەستدا.
دوای ئەوەی ژمارەی تووشبووان بە پەتای کۆرۆنا لە رۆژێکدا لە ئێران لە چواری حوزەیراندا بەرزبووەوە بۆ سێ هەزار و ٥٧٤ حاڵەت لە ٣١ی ئابدا تا هەزار و ٦٤٢ حاڵەت دابەزی و لە پاش تشرینی یەکەمەوە گەیشتە سەروو هەشت هەزار حاڵەت.
حکوومەتی تاران کە لە لایەک بەهۆی پڕبوونی نەخۆشخانەکانەوە ناچاربوو پەنا بباتەوە بەر گرتنەبەری رێکارییەکان لە لایەکی دیکەوە لەبەرئەوەی نوقمی قەیرانی ئابووریی بووە بەهۆی سزاکانی سەریەوە تووشی کێشە بووەتەوە.
بەهۆی نیگەڕانییەکان لە بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە پەتاکە، حکوومەت لە رۆژی چوارشەممەوە لە ناوەندی ٢٥ پارێزگا و ٨٩ شارۆچکەدا بۆ ماوەی ١٠ رۆژ ئەو شوێنکارانەی داخست کە کارکردن تیایاندا ناچاریی نییە، لەمڕۆشەوە تا رۆژی هەینی هاتن و دەرچوونی لە ناوەندی ٢٥ پارێزگا راگرت.