Hakan Çopur
11 ئادار 2024•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2024
نیویۆرک - AA
موسڵمانان لە گۆڕەپانی تایمز لە نیویۆرکی گەورەترین شاری ئەمریکا کۆبوونەوە و نوێژی تەڕاویح'یان ئەنجام دا.
لەگەڵ ڕاگەیاندنی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، موسڵمانان لە ئەمشەوەوە ڕوویان کردە مزگەوتەکان و نوێژی تەراویح'یان بەجێ گەیاند.
موسڵمانان لە گۆڕەپانی تایمز کە بە یەکێک لە ڕەمزەکانی نیویۆرک دەناسرێت، کۆبوونەوە و نوێژی تەڕاویح'یان ئەنجام دا.
لە شار و شارۆچکەکانی دیکەی ئەمریکاش، بە ملیۆنان موسڵمان ڕوویان کردە مزگەوتەکان و ئەرکی ئاینی خۆیان بە جێ گەیاند.
لە واشنتۆنیش بە هەزاران موسڵمان ڕوویان کردە مزگەوتەکان و بە هۆی قەرەباڵغی، لە دەرەوەی مزگەوتەکانیش نوێژی تەڕاویح خوێندرا.
دوای نوێژ، موسڵمانان نزایان بۆ هەموو موسڵمانانی جیهان بە تایبەتی خەڵکی غەززە کرد.