İbrahim Khazen
26 ئادار 2025•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2025
ئیمارات ــ AA
سەرۆکی ئیمارات، محەمەد بن زاید ئال نھەیان و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەو ھەوڵانەیان تاوتوێ کرد کە بە ئامانجی وەستاندنی شەڕ لە کەرتی غەززە خراونەتەگەڕ.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی ئیمارات بڵاوی کردەوە کە محەمەد بن زاید ئال نھەیان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ قسەی کردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، باس لە پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و ئەمریکا کراوە، ھەروەھا گفتوگۆکراوە لەبارەی پتەوکردنی پێکەوەکارکردنی نێوان ھەردوو وڵات لە سەرجەم بوارەکاندا.
باسی لەوەش کردووە کە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەو ھەوڵانەیان تاوتوێ کراوە کە بە ئامانجی وەستاندنی شەڕ لە کەرتی غەززە خراونەتەگەڕ.
بەپێی ئاژانسەکە لەو بارەیەوە سەرۆکی ئیمارات، محەمەد بن زاید ئال نھەیان ڕایگەیاندووە کە گرنگە لەم دۆخە دژوار و سەختەدا، یارمەتییە مرۆییەکان بگەیەندرێنە فەڵەستینییەکان لە غەززە.