Abdulhameed Husseın Karam
24 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2020
ئیستانبوڵ - AA
دوای ئه‌وه‌ی دەیەمین فەرمانگەی ئەنجوومەنی شوورای تورکیا بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئه‌و كاته‌ی تورکیای ھەڵوەشاندەوە كه لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٩٣٤دا ده‌ری كردبوو بە گۆڕینی مزگەوتی ئایاسۆفیا بۆ مۆزەخانە، ئایاسۆفیا خرایه سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی كاروباری ئایینی و بڕیاری سه‌ركۆماری توركیا له باره‌ی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه به‌ڕووی په‌رستشدا له ١٠ی ته‌مووزدا له ژماره‌ی دووباره‌ی رۆژنامه‌ی فه‌رمیی ئه‌و وڵاته‌دا بڵاوكرایه‌وه.
دوای بڕیاری سه‌رله‌نوێ كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه به‌ڕووی په‌رستشدا، ئایاسۆفیا بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ڕووی سهردانكردندا داخرا و له‌ئێستاشدا، دوایین ئاماده‌كارییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن بۆ رێكخستنی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی به‌ڕووی په‌رستشدا.
ئەمڕۆ له كاتژمێر ١٠:٠٠ه‌وه ده‌رگای مزگه‌وته‌كه به‌ڕووی نوێژخوێناندا دەکرێتەوە و له ده‌روازه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌دا، پله‌ی گه‌رمی له‌شی نوێژخوێنان و پشكنین بۆ به‌ستنی ده‌مامك ده‌كرێت.
لە سێ رێگای سەرەکییەوە سەردانی مزگەوتی ئایاسۆفیا دەکرێت ئەوانیش بریتین لە گۆڕەپانی بایەزید، سیرکەجی و چەتلەدیکاپی لە شاری ئیستانبوڵ.
گەیشتن بەو شوێنانەی کە لە مزگەوتەکەدا نوێژی تێدا دەکرێ لە ١١ خاڵی جیاوازەوە دەبێت.
گشت ئەو رێگایانەی کە بەرەو پردی گەڵەتە و یارمئادای مێژوویی دەڕوات، دوێنێ ئێوارە لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ بەملاوە بەرووی ھاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا داخرا.
هاوکات تونێلی ئاوراسیا کراوە دەبێت، گەشتەکان بە رێگەی ئاویی، مێتر و مارمارای بەردەوام دەبێت.
لەلایەکی دیکەش گەشتەکانی تراموەی لە نێوان وێستگەی بایەزید-ئەمینئۆغڵو لە دوێنێ ئێوارە کاتژمێر ٠٨:٠٠ بەملاوە تا کاتژمێر ٠٦:٠٠ی بەیانی رۆژی دووشەممە راگیراوە.
هەروەها گۆڕەپانی چالاکی یەنیکاپی وەک شوێنی پارک بەکاردەھێنرێ بۆ ئەو کەسانەی کە بە پاس لە دەرەوەی پارێزگای ئیستانبوڵەوە دێن.ئەوانەی لەو شوێنەوە لە پاسەکانیان دادەبەزن، بە پاسی تایبەتی شارەوانی ئیستانبوڵ تا چاتلەدیکاپی بە خۆڕای دەبردرێن.
لە ١٧ خاڵی جیاوازی پشکنینی تەندروستیدا، ٧٣٦ کارمەندی تەندروستی و ١٠١ ئامبولانس کە یەکیان ئامبولانسێکی ھێلیکۆپتەرە لە ئەرکدان.
لە مزگەوتی ئایاسۆفیا و دەوروپشتی، دوو شوێن بۆ ئافرەتان و سێ شوێنی کراوە بۆ پیاوان بەمەبەستی نوێژکردن تێدا دیاریکراوە.
ئەو شوێنانەی کە بۆ پیاوان وەک شوێنی نوێژکردن دیاریکراون:
گۆڕەپانی ئایاسۆفیا، گۆڕەپانی سوڵتان ئەحمەد، شەقامی یەرەبەتان
ئەو شوێنانەی کە بۆ ئافرەتان وەک شوێنی نوێژکردن دیاریکراون:
گۆڕەپانی نزیک ئارامگەی سوڵتان ئەحمەد و پارتی محەمەد ئاکیف.