Sarmand Hameed
08 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2022
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی دڵتەنگی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ نیشاندا.
مەسرور بارزانی بۆ گیانلەدەستدانی شینزۆ ئابی کە دوای ئەوەی لە رووداوێکی تەقەکردندا بە سەختی برینداربوو و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نووسیوویەتی: "ههواڵی گیانلهدهستدانی سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ زۆر دڵتهنگی كردم".
مەسرور بارزانی راشیگەیاندووە، "هاوبەشی خەمی خێزانی شینزۆ ئابێ و گەلی ژاپۆنم".
سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ کە لە میانی بەشدارییکردنی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا لە شاری نارا، تەقەی لێکرا و بریندار بوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.