Sarmand Hameed
25 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2017
نەینەوا - AA
لە راگەیەنراوێكدا كە شانەی راگەیاندنی جەنگی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاوی كردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە کە تیمێکی ئەمنی دوو گۆڕی بەکۆمەڵیان لە بادۆش دۆزیوەتەوە.
لە راگەیەنراوەکەی شانەی راگەیاندنی جەنگی ئاماژە بەوە کراوە کە هەردوو گۆڕەکە رووفاتی ٥٠٠ قوربانی لە دەستگیراوەکانی بەندیخانەی بادۆشی لە مووسڵ تێدایە کە لە لایەن چەکدارای داعش له كاتى دهستبهسهراگرتنى شارهكه کوژراون.
شانەی راگەیاندنی جەنگی ئەوەشی خستووەتە کە لە گۆڕی یەکەمدا رووفاتی ٣٠ کوژراو و گۆڕی دووەمیش رووفاتی ٤٧٠ کوژراوی تێدایە.