Eshat Fırat,Hemın Othman Mohammed
25 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2017
قودس - AA
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل، ئاڤیگادۆر لیبه‌رمان رایگه‌یاند رێگه به به‌هێزبوونی ئێران ناده‌ین له سووریا و لوبنان.
به‌پێی هه‌واڵێكی رادیۆی ئیسرائیل، لیبه‌رمان له میانی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تدا له ته‌لئه‌بیب، رایگه‌یاندووه "ئیسرائیل راده‌ستی ئه‌و ناوه‌نده نوێیه نابێت كه ئێران هه‌وڵده‌دات له سووریا و لوبنان دورستی بكات".
لیبه‌رمان باسی له‌وه كرد كه ئێران هه‌وڵیداوه له سووریا دۆخێكی نوێ دروست بكات و، گوتی: "ئێران هه‌وڵده‌دات له رێگه‌ی پارێزه‌رانی شۆڕشه‌وه له‌سه‌ر خاكی سووریا بنكه‌ی ئاسمانیی و ده‌ریایی دروست بكات و، له لوبنانیش چه‌كی پێشكه‌وتوو دروست بكات. ئیسرائیل به‌رامبه‌ر ئه‌م هەنگاوانەی ئێران بێده‌نگ نامێنێت".
ئه‌وه‌ی بووه‌ته مایه‌ی سه‌رنج ئه‌م روونكردنه‌وانه‌ی لیبه‌رمان له پاش سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی، بنیامین ناتانیاهو بۆ رووسیا دێت.
ناتانیاهو دوێنێ له شاری سۆچی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتین كۆبووه‌وه و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌هێزبوونی ئێران له سووریا به هه‌ڕه‌شه ده‌بینن و، رایگه‌یاند "ئێران هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی زۆر ده‌دات بۆ زیادبوونی هه‌ژموونی خۆی له سووریا. ئه‌و دۆخه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ئیسرائیل، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌موو جیهان".