Esat Fırat,Ramal Abdullah Mahmood
02 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2019
قودس – AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو له‌باره‌ی هێرشی مووشه‌كی ئه‌مڕۆی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر پارێزگای قونهیترای باشووری سووریا رایگه‌یاند: "ئێمه له به‌ره‌ی باكوور دژی ئێران و حزبوڵڵا ده‌وه‌ستینه‌وه و له‌م رۆژانه‌دا ئه‌وانه زۆر ده‌بیستین".
له‌میانی به‌شداریكردن له چالاكییه‌كدا كه به‌بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی كۆچی دوایی دامه‌زرێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری رێڤیزیۆنیست-ی زایۆنی، زیڤ جابۆتینسكی رێكخرا، ناتانیاهو له‌باره‌ی هێرشی مووشه‌كی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر پارێزگای قونه‌یترا-ی باشووری سووریا رایگه‌یاند: "ئێمه له به‌ره‌ی باكوور دژی ئێران و حزبوڵڵا ده‌وه‌ستینه‌وه و له‌م رۆژانه‌دا ئه‌وانه زۆر ده‌بیستین".
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل باسی له چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد له به‌ره‌ی باكوور و خۆی بوارد له‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆ به روونی له ئه‌ستۆ بگرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سووریا SANA رایگه‌یاندووه كه ئیسرائیل ئه‌مڕۆ هێرشی كردۆته سه‌ر پارێزگای قونه‌یترا و هێرشه‌كه زیانی مادی لێكه‌وتۆته‌وه.