Aliia Raimbekova,Rewa Mahmood Hasan
02 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2019
نورسوڵتان-AA
سیانزهههمین كۆبوونهوهی گهرهنتیكاران لهبارهی سووریا، بەبەشداری وەفدەکانی تورکیا، رووسیا، ئێران، رژێمی بەشار ئەسەد و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سەربازیی سووریا و هاوکات وڵاانی چاودێر وەک ئوردن، لوبنان و عێراق له نور سوڵتان پایتهختی كازاخستان بەشێوەی دوو قۆڵی و سێ قۆڵی بەردەوامی هەیە.
لە دووهەمین رۆژی کۆبوونەوەکاندا کە لە هۆتێل ریکسۆز پرەسیدەنت ئاستانا بەرێوەچوو، وەفدەکانی تورکیا، ئێران و رووسیا بە جیا کۆبوونەوەی دوو قۆڵی و سێ قۆڵیان لەگەڵ وەفدەکانی رژێم بەسەرۆکایەتی بەشار جەعفەری، ئۆپۆزسیۆنی سەربازیی سووری وەفدی چاودێری ئوردن و عێراق ئەنجام دا.
وەفدی تورکیا بەسەرۆکایەتی یاردەدەری وەزیری دەرەوەی تورکیا سەدات ئۆنال، لەگەڵ وەفدی ئۆپۆزسیۆندا کۆبوونەوە، دواتر لەگەڵ وەفدی عێراقی چاویان بەیەک کەوت.
وەفدی رووسیا بەسەرۆکایەتی نوێنەری سەرۆکی ئەو وڵاتە بۆ کاروباری سووریا ئالێکساندەر لاڤرەنتیەڤ، وەفدی ئێرانیش بە سەرۆکایەتی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران عەلی ئەسغەر حاجی کۆبوونەوەکان ئەنجام دەدەن.
- لوبنان و عێراق یەکەمجارە بەشدار دەبن لە کۆبوونەوەکاندا
لە کۆبوونەوەکاندا نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا گەیر ئۆ پیدەرسن بەهۆی باری خراپی تەندروستیەوە نەیتوانیوە بەشداربێت و یاریدەدەرەکەی بەناوی حەولە مەتەر و نوێنەری تایبەتی ئوردن و خاچی سوور و کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بەشدارن.
بۆ یەکەمین جار هەریە لە نوێنەرانی عێراق و لوبنان بەشداری دەکەن لە کۆبوونەوەکاندا.
چاوەڕێ دەکرێت سەعات ١١:٠٠ بەیاننامەی کۆتایی بخوێنرێتەوە.
رۆژەڤی کۆبوونەوەکە بریتیە لە دۆخی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا و ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب، تەواو کردنی کارەکانی کۆمیتەی نووسینەوەی دەستوور، هەوڵەکان بۆ زیادکردنی متمانە لەنێوان لایەنەکانی شەڕدا، گەڕانەوەی پەنابەران، دۆخی مرۆیی و ئاوەدانکردنەوەی پاش جەنگ.
لە ٢٠١٧ ەوە بەشێوەی چاوپێککەوتنەکانی ئاستانا هەریەک لە وڵاتانی تورکیا، رووسیا و ئێران کۆبوونەوەکانیان درێژە پێ دەدەن.