Ömer Tuğrul Çam
11 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2022
برۆکسل - AA
هێزی کۆسۆڤۆی ناتۆ (KFOR)، بەهۆی ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازییەوە، ژمارەی سەربازەکانی بەشێوەیەکی کاتیی زیاد دەکات.
بەپێی روونکردنەوەی NATO-KFOR، بەهۆی ئەو مانۆڕەی بۆ یەکەی یەدەگ لە رۆژانی ٢٧ی ئەیلوول-٢ی تشرینی دووەم ئەنجام دەدرێت، ژمارەی سەربازان زیاد دەکرێت.
پێش مانۆڕەکە، لە ١١ی ئەیلوولدا لە بەریتانیاوە یەکەیەکی سەربازیی دەچێتە کۆسۆڤۆ لەگەڵ سەربازانی KFOR چالاکی ئەنجام دەدات.
لە مانۆڕەکەدا راهێنان دەکرێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی KFOR و، لە پاش مانۆڕەکەش ئەو یەکەیەی لە بەریتانیاوە چوونەتە وڵاتەکە، دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.